AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٩:٤٤:٢٤ د.ن
1327359

پەرلەمانی سوریا: ناوچەی داگیرکراوی «لەواء ئەسکەندرۆن» لە تورکیا دەستێنینەوە

پەرلەمانی سوریا ڕایگەیاند کە سەندنەوەی ناوچەی «لەواء ئەسکەندرۆن» لە تورکیا لەو ئەوبەرایەتییانەی خەباتی خەڵکی ئەم وڵاتەیە.

لە ساڵی 1939 تورکیا سەرهەڵدانی شەڕی جیهانیی دووەم و دۆخی ئەوروپا و کۆنتڕۆڵکردنی گەرووەکان لە سەردەمی شەڕ قۆستەوەو لکاندنی «ئیسکەندرۆن» بە خاکی خۆی ڕاگەیاند.

«لەواء ئەسکەندرۆن» لە کەناری دەریای ناوەڕاست و لە تەنیشت کەنداوی ئەسکەندەرون دا ھەڵکەوتووەو ڕووبەرەکەی ٤٥٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ئەمڕۆکە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لەوێ دەژین.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمی سوریا (سانا)، پەرلەمانی سوریا ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ٨٣ ساڵەی داگیرکرانی «لەواء ئەسکەندرۆن» ڕایگەیاند کە هێزەکانی داگیرکەری فەرەنسا لە ساڵی ١٩٣٩ ڕێگەیان بۆ هاتنە ناوەوەی تورکیا خۆشکردو ئەم وڵاتەش سیاسەتەکانی داگیرکەرانەی تیادا جێبەجێ کرد.

لە بەیاننامەکەی پەرلەمانی سوریادا هاتووە: لەئێستادا ڕۆڵی تورکیا دووبارە دەبێتەوە و بەو هێرشانەی کە زیاتر لە یازدە ساڵە ئەنجامی دەدات، کوشتنی دڕندانەی گەلی سوریا، پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەک بە گروپە تیرۆریستییەکان، دزینی نەوت و گاز، شوێنەواری کۆن و گارگەکانی سوریاو بۆردومانی ماڵی هاوڵاتیان و ھەروەھا بڕینی ئاوی زیاتر لە یەک ملیۆن سوری لە شاری حەسەکە و دەوروبەری بەردەوام دەکات.

پەرلەمانی سوریا ڕاشیگەیاندووە، ئەم کارانەی تورکیا پێشێلکارییەکی ئاشکرای هەموو نەریت و جاڕنامەو یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و بە تایبەت مافی مرۆڤە.

پەرلەمانی سوریا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە گەلی سوریا ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر پێ لەسەر هەنگاونان لە ئاراستەی سەرکەوتنی کۆتایی لە دژی ئەو گروپە سەرەڕۆو شەڕانی و تیرۆریستانەی کە ئەمریکا پاڵپشتییان دەکات،دادەگرێت.

342/