AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٥:٣٤:٥٨ د.ن
1327060

پاشای عەرەبستان بانگهێشتی سەرۆک کۆماری عێراقی کرد بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی سەرکردەکانی عەرەب

سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن پاشای سعودیەوە بانگهێشت کرا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و چین کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە ڕیاز بەڕێوە بچێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی خەلیج ئۆنلاین، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، «عەبدولەتیف ڕەشید» سەرۆککۆماری عێراق، لە دیدارێکدا لەگەڵ «عەبدولعەزیز ئەلشەمەری» باڵوێزی سعودیە لە بەغدا، بانگهێشتنامەیەکی لە «مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز» پاشای سعودیە وەرگرتووە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و چین لە ڕیاز.

به پێی ئەم بەیاننامەیه ، سەرۆک کۆماری عێراق، له دیداره کەیدا له گەڵ باڵوێزی سعودیه وێڕای پێداگرتن لە سەرپێویستیی به هێزکران و پەرەپێدانی هاریکاریی بنیاتنەرو هاوبەشی ئەرێنیی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و سعودیە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات، وتی : لە هیچ جۆرە هەوڵدانێک بۆ پتەوکردنەوەی پەیوەندیی برایانەو دۆستایەتیی مێژوویی نێوان هەردوو وڵات خەمساردی نانوێنم.

پاشای سعودیە پێشتر بانگهێشتی «حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە» پاشای بەحرەین و «نەواف ئەلئەحمەد» میری کوێتیشی کردبوو بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و چین و هەروەها لە لوتکەی وڵاتانی کەنداوی فارس و چین.

سەرکونسوڵی گشتیی چین لە دوبەی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە سعودیە میوانداریی لوتکەی عەرەبی و چین دەکات لە سەرەتای مانگی دیسامبەرو ئامانجی لوتکەکەش بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوولایە.

342/