AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٥:٣٢:٥٩ د.ن
1327057

بەهادۆریی جەهرومی: میدیای دژە ئێران شینی خۆشحاڵیی خەڵکی ئێران دەگێڕن

وتەبێژی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: میدیا دژە ئێرانییەکان لە بەر خۆشحایی جەماوەری ئێران شین دەگێڕن.

میدیاکانی دژە ئێران لەگەڵ دەستپێکردنی مۆندیالدا پڕوپاگەندەی نەرێنییان لە دژی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران و خەڵکی ئێران دەستپێکردووە.

سەرەڕای سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، بە سەر تیپەکەی وێڵزدا، کەچی میدیاکانی دژە ئێران لە ڕاپۆرتەکانیاندا وێنەیەکی نەرێنی لە ئێران دەخەنە ڕوو.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ڕۆژی هەینی لە دووهەمین کێبەرکێی کۆمەڵەی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی وێڵز یاریی کرد و بە پێشکەشکردنی باشترین یاریی بە دوو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە یەکەم یاری بەرامبەر بەریتانیادا دۆڕا و لە دوایین یاریشدا ڕووبەڕووی ئەمریکا دەبێتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو «عەلی بەهادۆریی جەهرومی»، وتەبێژی دەوڵەت، لە توییتێکدا نووسیویەتی: نمایشێکی ڕاستەقینەی ھۆگرانی ڕاستەقینەی ئێران و نەیارانی ھەندەران نشینی ئێران، کە بە شاگەشکە نیشتیمانییەکەی دوای بردنەوەی تۆپی پێی ئێران ئاشکرا بوو، بە سەد خەروار خۆڵیش ناشاردرێتەوە.

«بەهادۆریی جەهرومی» لە درێژەدا نووسیویەتی: دوای شکست ھێنانی ئەو ھەموو ھەوڵە تێکدەرانەیەی دژی هەڵبژاردەی نیشتیمانی، ئەم دوو ڕۆژە میدیاکانی دژی ئێران لە داخی خۆشحاڵیی ئەم گەلە شینیان گێڕا.

342/