AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٥:٣٢:٠٧ د.ن
1327055

جەختی سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەر ھەل و بارستاییە بەرفراوانەکانی دەریا

سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان لە دیداری فەرماندەرانی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: کەڵک وەرگرتن لە ھەل و بارستاییە بەرفراوانەکانی دەریا دەبێ بکرێتە کلتوورێکی گشتی لە وڵات دا.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان، ئەمڕۆ (دووشەممە) لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەرانی ھێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوە کردەوە: کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتی دەریا و بارستاییە بەرفراوانەکانی دەبێ بکرێتە کلتوورێکی گشتی لە ناو ولات دا.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە دیدارێکدا کە بە بۆنەی حەوتی سەرماوەز ڕۆژی ھێزی دەریایی دا بەڕێوەبرا، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی، بەرز بوونەوەی ھەمەلایەنەی ئاستی جەنگاوەری و کەرەستەو تفاقی بەرگریکارانەی لە نێو ھێزی دەریایی و بەردەوامیی چالاکی گەلێکی وەک دەریاگەڕیی لە ئاوە دوورەدەست و نێونەتەوەییەکان دا بە پێویست زانی و وتیشی: پتەوکردنەوەی پەیوەندیی هێزە چەکدارەکان لەگەڵ حکومەت و هێزەکانی دیکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ لێکتێگەییشتن و هاوکاری و بەرەو پێش چوون.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بە ئاماژەدان بە پێشینەی دەریاوانیی ئێرانییەکان لە ڕابردوودا، کە بووە هۆی گواستنەوەی فەرهەنگ و شارستانیەتی ئیسلامی و ئێرانی بۆ ناوچەکانی دیکەی جیهان، وتیشی: سەرباری ئەم  پێشینەیەو کەناراوە درێژەکانی باکور و بە تایبەتی باشووری ئێران، کەچی کلتووری کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتەکانی دەریا لە وڵاتدا فەرامۆش کراوە و دەبێ بکرێتە کلتووری گشتیی ھەموو جەماوەر.

بەڕێزی بەدی ھێنانی کلتوور لەم بوارەو پێکھاتنی تێگەییشتنی گشتی بۆ دەریای وەک ژێرخانێکی بنەڕەتی بە پێویست زانی و وتیشی: لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا باسی فراوانکردنی گوێئاوەکانی مەکران ھاتووەتە ئاراوەو حکومەتەکانیش پێشوازییان لێکرد، بەڵام پێشکەوتنی جددی لەم بارەیەوە پێویستمەندی چێکردنی کلتوورە.

«حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی» بەرهەمە هونەریەکان لەوان چێکردنی بەڵگەفیلمی لە ناساندنی دەرفەتە هەمەجۆرەکانی دەریا بە کاریگەر زانی و وتیشی: بە کەڵک وەرگرتن لە بەرهەمە هونەریەکان و ناساندنی تواناکانی گەشەی دەریایی وڵات، چ لە بواری سەربازی و چ لە بواری مەدەنی، ھۆگریی خەڵک بۆ بەکارهێنان و قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە پەرە دەستێنێ.

ھەر لە دیدارەکەدا، دەریاوان «شەهرام ئێرانی» سەرکردەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە کردار و پلانەکانی ئەم هێزە لە سێکتەری جیاجیادا پێشکەش کرد.

342/