AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٥:٣١:٣٨ د.ن
1327054

ئەندامەتیی سوریا لە سکرتاریەتی ئەنجومەنی ئاشتیی جیهانی

سوریا کورسییەکی ئەندامەتی لە سکرتاریەتی ئەنجومەنی ئاشتیی جیهانیی بەدەست هێنا.

لە بیست و دووهەمین کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجومەنی ئاشتیی جیهانی کە لە شاری هانۆی پایتەختی ڤییەتنام بەڕێوە چوو، سوریا کورسییەکی سکرتاریەتی ئەم ئەنجومەنەی بەدەست هێنا.

سکرتاریەتی ئەنجومەنی ئاشتیی جیهانی لە ١٣ نوێنەر بۆ زیاتر لە سەد و پەنجا ئەندام لە کۆگەی گشتیی ئەم ئەنجومەنە پێکدێت.

سوریا ئەندامێکی کۆگەی گشتیی ئەنجومەنی ئاشتیی جیهانی بووە، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئێوارەی شەممەی ئەنجومەنەکە لە شاری هانۆی، ئەندامەتییەکەی بەرزکرایەوە و کورسییەکی سکرتاریەتی ئەنجومەنەکەی درایە.

کۆنفرانسی کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجومەنی ئاشتیی جیهانی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ڕێکخراو و سەندیکاکانی زیاتر لە شەست وڵاتی جیهان لەوان سوریا، دوو چەندڕۆژ لەمەوبەرەوە لە شاری هانۆی پایتەختی ڤیەتنام دەستی بە کارەکانی کرد.

342/