بە گێڕانەوە لە سه‌رچاوه‌یه‌ک له قه‌زای ئامێدی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق، به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه جارێکی دیکه فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا بۆردومانی هه‌ریه‌ک له گونده‌کانی «سگیرێ» و «بلاڤا»یان لە سنوری قه‌زای ئامێدی ده‌ستپێکردوه و له‌رێگه‌ی چه‌کی قورسیشه‌وه تۆپبارانی ناوچه سنوریه‌کان بەردەوامە. ئاماژه به‌وه‌ش کراوە کە، به‌هۆی به‌رده‌وامیی بۆردومان و تۆپبارانه‌کانی تورکیا، تا ئێستا هیچ زه‌ره‌ر و زیانێکی گیانی نه‌زانراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زانراوه زیانی زۆر به‌ر ره‌ز و باخ و کشتوکاڵی هاوڵاتیانی گونده‌کان گه‌ییشتووه.
دوێنێش وەزارەتی بەرگریی تورکیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توییته‌ر وای بڵاو کرده‌وه کە، له‌میانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانیاندا له‌ناوچه‌ی «زاپ» سێ سه‌ربازی تورک کوژراون که یه‌کێکیان ئه‌فسه‌ر بووه و سه‌ربازێکیش برینداربووه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ناوچەکوردنشینەکانی سووریا چڕبوونه‌ته‌وه و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌یان که‌س کوژراون و یان برینداربوونە.
342/