AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٦:١٧:٥٠ د.ن
1326776

زیادبوونی دوودڵی بۆ پشتیوانی کردن لە پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا

ئەنجامی ڕاپرسییەک کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا لە تورکیا ئەنجامدرا، ئاماژەیە بۆ پەرەسەندنی ئامادەنەبوون بۆ پشتیوانیکردن لە پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان لە هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی ساڵی داهاتوودا.

توانای حکومەتی تورکیا بۆ دابینکردنی سەرچاوەی دارایی و دراڤیی نوێ و هەروەها درووستکردنی داهات لەم ساڵانەی دواییدا کەمیکردووە و قەرزکردنی دەرەکی وڵات بۆ پڕۆژە گەورەکان، حکومەتی تورکیا توشی قەرزداریی زۆر کردووە.

لە هەمان کاتدا قەیرانی ئابووری لە تورکیا قووڵتر و قوڵتر دەبێتەوە و ڕێژەی هەڵاوسانی حکومەت و ناحکومی لە نێوان ٨٠ بۆ ١٨٠ لەسەد دەگۆڕێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی هەواڵدەریی ڕۆژنامەی جمهوریەتی چاپی تورکیا، بە پێی ئەنجامی ڕاپرسییەکەی دامەزراوەی توێژینەوەی ڕاپۆرتی تورکی، لەسەدا ٤٠.٤ی بەشداربووانی ئەم ڕاپرسییە ڕایانگەیاندووە: ئامادە نین دەنگ بە پارتی داد و گەشەپێدان بدەن لە هەڵبژاردنی نیشتمانیی داهاتوودا .

ئەمەش لە هەلومەرجێکدایە کە لە ڕاپرسییەکەی مانگی شوباتی ٢٠٢١دا ئەم ڕێژەیە لەسەدا ٢٩.٣ بووە.

«جان سەلجوقی»، بەڕێوەبەری ئەم پەیمانگەی توێژینەوەیە، بە ئاماژەدان بە قەیرانی ئابووری و زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی کە نایانەوێت دەنگ بە پارتی داد و گەشەپێدان بدەن، وتی: کاری ئەم حزبە (داد و گەشەپێدان) قورسە . ئەم ڕاپرسییە لە ٢٦ پارێزگای تورکیا ئەنجامدراوە.

342/