«محەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕۆژی شەممە لەگەڵ «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و لە بانگهێشتی «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ تاران ئاگاداری کردەوە.
ئەمە سێیەم گەشتی دەرەوەی سودانی دەبێت لە کاتی بە ئەستۆگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە دوای ئۆردۆن و کوەیت.
لە نێو وڵاتانی عەرەبی ڕۆژئاوای ئاسیا، عێراق زۆرترین پەیوەندیی فەرهەنگی و ئایینی لەگەڵ ئێراندا هەیە.
بوونی درێژترین سنوور لە نێوان دراوسێکان (نزیکەی 1258 کم سنووری وشکانی و 351 کم سنووری ئاوی)، پەیوەندی ڕەگەزی، مێژوویی، زمانەوانی، هاوبەشیی ئایینی و بوونی هەڕەشە و بەرژەوەندیی هاوبەشی ئەمنی و ئابووری لەوخاڵە گرینگانەن لەپەیوەندییەکانی نێوان ئێران وعێراق دا.
342/