AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٦:١٦:٥٩ د.ن
1326774

«فۆئاد حسێن»: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران بەهێزە

وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەهێز وەسف کرد.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژی یەکشەممە، «فۆئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی بەحرەینی، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە چۆن پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران کاریگەری لەسەر سروشتی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەحرەین و وڵاتە عەرەبییەکانی دیکەی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس دادەنێت، وتی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێرانی دراوسێ بەهێزە.

«فۆئاد حسێن»ڕاشیگەیاند کە ئێمە کاردەکەین بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس، ئەمەش لە بەرژەوەندیی عێراقدایە.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسایشی بەکۆمەڵ لە ناوچەکەدا ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر دۆخی ئەمنیی ناوخۆی عێراق هەیە، بۆیە کاردەکەین بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی دراوسێ بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە.

«فۆئاد حسێن» جەختی لەوەش کردەوە،سەقامگیریی ناوچەکە دۆخێکی ئەمنیی پاوەجێ دروست دەکات.

342/