بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ردانێکی یه‌ک رۆژه بگاته به‌غدا بۆ ته‌واوکردنی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی حه‌وته‌ی رابردووی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده سیاسییه‌کان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه «نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، بۆ ته‌واوکردنی به‌رنامه‌ی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی حه‌وته‌ی ڕابردووی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده سیاسییه‌کانی عێراق، به سه‌ردانێکی یه‌ک ڕۆژه ده‌چێته‌وه به‌غدا.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردو پاش دیدار‌و کۆبونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ و ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده‌ی سیاسییەکان و به‌رپرسانی باڵای وڵات، «نێچیرڤان بارزانی» به‌رنامه‌ی ڕۆژی دووھه‌می دیدار‌و کۆبونه‌وه‌کانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی کوردستان بۆئه‌وه‌ی به‌شداریی پرسه‌ی قوربانییانی ڕوداوه دڵته‌زێنه‌که‌ی ته‌قینه‌وه‌ی غاز له دهۆک بکات.
بڕیاره له سه‌ردانی ئه‌مڕۆیدا «نێچیرڤان بارزانی» به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌غدا ته‌واو بکات و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی دیکه له سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای عێراق دیدار و وتووێژ بکات.
342/