AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٦:١٦:٠٩ د.ن
1326772

پەیامی سەرەخۆشیی «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» دوابەدوای کۆچی دوایی وەزیری دەرەوەی کۆماری بیلاڕووس

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی وەزیری دەرەوەی کۆماری بیلاڕووس، هەوڵەکانی دڵسۆزانەی ناوبراوی لە ماوەی بەرپرسایەتییەکەی لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بەرزنرخاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» لەپەیامی سەرەخۆشی خۆیدا ڕایگەیاند: هەوڵەکانی دڵسۆزانەی کۆچکردوو لەماوەی بەرپرسایەتییەکەیدا ڕۆڵێکی بەنرخی هەبوو لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و بێلاڕووس،هەروەها گەشتە بەرهەمدارەکەی ماوەیەک لەمەوپێشی بۆ تارانیش ھەر لەم ئاراستەیەدا بوو.

«ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وتیشی: سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکەم، هاوخەمی خۆم بۆ حکومەت و خەڵکی بێلاڕوس دەردەبڕم و داوای ئارامی هەمیشەیی بۆ گیانی پاکی دەکەم.

«ڤلادیمێر ڤلادیمیرۆڤیچ ماکئی وەزیری دەرەوەی بیلاڕووس کە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە پۆستی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بە ئەستۆ بووە، ڕۆژی شەممە لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. تا ئێستا هۆکاری گیان لەدەستدانی ناوبراو ئاشکرا نەکراوە.


342/