AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٧:٣٠:١٥ د.ن
1326473

قۆڵبەستکرانی ٤٢ ئەندامی پەکەکە لە تورکیا

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٤٢ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان لەم وڵاتەدا ناس کردو دەستگیریان کردن.

دوای تەقینەوەکەی شەقامی ئیستقلال لە ئەستەمۆڵ و دوای ئەوەی تورکیا بانگەشەی ئەوەی کرد کە گروپی "پەکەکە" دەستی لەم تەقینەوەیەدا هەبووە، سوپای ئەم وڵاتە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی ئەم گروپە، هێرشە سەربازییەکانی لە ناوچەکانی باکوری سوریا و عێراق دەستپێکرد و، هەروەها شەپۆلی دەستگیرکردنی ئەندامانی "پەکەکە" لە تورکیای توندتر کردووەتەوە. هاوکات پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" ڕەتیدەکاتەوە هیچ تێوەگلانێکی هەبێت لە تەقینەوەکەی ئەستەمۆڵدا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، شەوی ڕابردوو لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی پۆلیسی ئەم وڵاتە لە شارەکانی شرناخ، ئەسکی شەهیر و کۆجاعەلی، ٤٢ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا دەستبەسەر کراون.

هاوکات حکومەتی تورکیا بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ هەر جۆرە گردبوونەوەو ڕێپێوانێکی لە شارەکانی وان، هەکاری، شرناخ، دیاربەکر و درسیم قەدەغە کردووە.

342/