AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٧:٢٩:١٥ د.ن
1326471

دیداری باڵوێزی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق

باڵوێزی ئێران لە عێراق سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد.

«محەممەد کازم ئالی سادق»  باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕۆژی شەممە لەگەڵ «محەممەد شیاع ئەلسودانی» سەرۆک وەزیران کۆبووەوە و بانگهێشتی «سەید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی لەمەڕ سەردانی سودانی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پێ ڕاگەیاند.

بەگوێرەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە دیدارەکەی نێوان «ئالی سادق» و «ئەلسودانی» لەبارەی دۆسیەی هاوبەش لە بواری ئابووری و سەرمایەنانەوە پێکەوە بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.

لە دیداری باڵوێزی ئێران و سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە ڕاوێژی نێوان دەسەڵاتدارانی دوو وڵات لە مەڕ دۆسیە ئەمنییەکان بە شێوەیەک بەردەوام بن کە سەروەری ھەردووک وڵات بپارێزرێت، بەرژەوەندییەکانی ھەردووک نەتەوەی دۆست مسۆگەر بکرێ و، ئاسایش و سەقامی ناوچەکە بەهێزتر ببێت.

342/