«ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» لە پەیامەکەی دا ڕایگەیاند: ڕۆڵە بە جەربەزەو ماندوویی نەناسەکانی تیپی نیشتیمانیی ئێران، لەوەی کە بە ھەموو توانایەکەوە تێکۆشان و شیرینیی سەرکەوتنتان کرد بە خەڵاتی جەماوەری وڵاتەکەمان لە قوڵایی دڵەوە سوپاسی ئێوەو ڕاھێنەرو ھەموو کارگێڕانی تیپی نیشتیمانی دەکەم.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە درێژەی پەیامەکەی دا ڕاشیگەیاندووە: دوعای بەخێری نەتەوەیەک لەم ئاراستەیەدا لە پشتتان دەبێت.
تیپی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە دووهەمین یاریی خۆیدا لە مۆندیالی 2022ی قەتەر ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی وێڵز بووەوەوبە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتنی تۆمار کرد. ئەمە یەکەم سەرکەوتنی ئێران بوو بەرامبەر بە ڕکابەرێکی ئەوروپی لە مۆندیالدا.
342/