AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٧:٢٧:١٤ د.ن
1326468

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: خەبات و ململانێی سەرەکی لەگەڵ ئیستیکباری جیهانییە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی بەسیج بە بۆنەی ڕۆژی بەسیجەوە، جەختی کرد: خەبات و ململانێی سەرەکی لەگەڵ ئیستکباری جیهانییە.

ئەمڕۆ (شەممە)، لە دیدارێکدا لەگەڵ سەدان کەس لە ئەندامانی بەسیج، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێکهێنانی بەسیجی بە یەکێک لە گرنگترین و گەورەترین دەستپێشخەرییەکانی ئیمام خومەینی (رە) زانی و وتی: ئەمڕۆ، گرینگترین شێوازی ناحەزانی ئێران ساختەکاری و درۆو دەلەسەیە بۆ ئەوەی بە زاڵبوون بەسەر مێشکدا بە ئامانجەکانیان بگەن.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: لە کەش و ھەوای ئەم دواییەدا بەسیجیەکان لە بەوپەڕی مەزڵومییەت دا لە گۆڕەپانەکەدا ئامادە بوون بۆ ئەوەی گەل لە ھەمبەر ئاژاوەگێڕان و خافڵ بووان و یان بەکرێگیراواەندا توشی مەزڵومییەت و چەوساندنەوە نەبن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا «خامنەیی» وتیشی: ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ناوەندی سەرەکیی نەوت، وزە و سامانە سروشتییەکان و چوارڕیانەی پەیوەندیی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوایە و لەسەر ئەم بنەمایە ڕژێمی ساختە و داگیرکەری زایۆنی لەم ناوچەیە ڕۆنرا بۆ ئەوەی ڕۆژئاوا لە ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ تاڵانکردنی سەرچاوەکان و شەڕوئاژاوە دروستکردن بنکەیەکی هەبێت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە گرنگترین و هەستیارترین خاڵی ناوچەی ستراتژیکی ڕۆژئاوای ئاسیا ئێرانەو ئاماژەی بەوەش دا: لەسەر ئەم بنەمایە سەرەتا ئینگلیزییەکان و دواتر ئەمریکییەکان سەرمایەیەکی تایبەتییان لێرە نایەوە، بەتایبەت لەڕووی پەروەردە کردنی بەکرێگیراو لە ئێران دا، بۆ ئەوەی بە تەواوی زاڵ ببن.

بەڕێزی ئاماژەی بەوەشکرد: سەرەتا دەڵێن واز لە پیتاندنی 20% بھێنن، دواتر داوای کەم کردنەوەی پیتاندنی 5% یش دەکەن، دواتر دەبێ تەواوی پیشەسازیی ئەتۆمی بپێچرێتەوە، ئینجا داوای گۆڕینی دەستوور، بەرتەسک بوونەوە لە پشت سنوورەکان ، بەتاڵ بوونەوەی دەستی ئێران و داخرانی پیشەسازیی بەرگری دەکەن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشی: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا کێشەکە چارەسەر ناکات و تەنیا ئەگەر لە هەموو پرسە سەرەتاییەکاندا باج بدرێت و هەموو هێڵە سوورەکان ببەزێنرێت، ئیتر ئەمریکا وەک سەردەمی پالەوی کاری بەم وڵاتەوە نامێنێ.

بەڕێزی جەختی لەوەش کردەوە:بەرجامی دوو بەو مانایەیە کە ئێران بەتەواوی دەستبەرداری ئامادە بوون و ڕۆڵگێڕانی لە ناوچەکەدا ببێت، بەرجامی سێش مانای ئەمەیە کە ئێران پابەندبێت بەوەی هیچ چەکێکی ستراتیژی و گرنگ وەک موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرهەم نەهێنێت، بۆ ئەوەی لە بەرامبەر دەستدرێژییەکاندا دەستی بەتاڵ بێت .

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە پلانی ئەمریکییەکان کە نزیکەی ١٥ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن کەسایەتییە دیارەکانی ئەم وڵاتەوە ئاشکرا بوو، وتی: پلانی ئەوان بریتی بوو لە ڕووخاندنی شەش وڵاتی عێراق، سوریا، لوبنان، لیبیا، سودان و سۆماڵ، بەجۆرێک کە لە کۆتاییدا , قووڵایی و درێژی ستراتیژیای ئێران لە ناوچەکەدا بە یەکجاری لەنێو بچێت و لەگەڵ لاوازبوونی وڵات، لە ئەنجام دا خودی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بڕوخێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا «خامنەیی» ئاماژەی بەوەش دا: بەڵام ھزرو فراوانبوونی شۆڕشی ئیسلامی لە هەرسێ وڵاتی عێراق، سوریا و لوبنان کارایی پەیدا کردو کارێکی گەورە و گرنگ کرا، کە ئەویش شکست ھێنانی ئەمریکا بوو لەو سێ وڵاتەدا.

بەڕێزی بە ئاماژە بە شکستی پلانی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی حیزبوڵڵا و ئەمەل لە لوبنان، جەختی لەوەش کردەوە کە: ئەم پلان و پیلانگێڕییە لە ناوچەکەدا بە هێزی بەرفراوان و کارامەی کۆماری ئیسلامی پووچەڵکرایەوەو هێماو ئاڵاھەڵگری ئەم هێزە بەرفراوانەش کەسێکە بەناوی «حاج قاسم سولەیمانی»، ھەربۆیە ئێستا ڕوون دەبێتەوە کە بۆچی ناوی «حاج قاسم» بۆ گەلی ئێران ئەوەندە خۆشەویستەو بۆ دوژمنان ھێندە مایەی ترس و دڵەڕاوکە.


342/