AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٦:٥٩:٢٦ د.ن
1326202

حەوتەمین کۆبوونەوەش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی لوبنان سەرکەوتوو نەبوو

خولی حەوتەمی کۆ بوونەوەی پەرلەمانی لوبنان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی لوبنان نەگەیشتە ئەنجام.

خولی شەشەمی کۆبوونەوەی پەرلەمانی لوبنان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی لوبنان لە ١٧ی ئەم مانگەدا شکستی هێنا.

هەر لەو پێوەندییەدا و بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلنەشرە، کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی پەرلەمانی لوبنان نەبووە هۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە.

خولی حەوتەمی پەرلەمانی لوبنان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەم وڵاتە لە کاتێکدا بەڕێوەچوو، کە نوێنەران لە شەش خولی پێشوودا نەیانتوانی سەرۆکێک هەڵبژێرن.

«نەبیە بڕڕی» سەرۆک کۆماری لوبنان ڕۆژی پێنجشەممە ١ی کانوونی دووھەمی بۆ وادەی داهاتووی کۆبوونەوەکە دیاری کرد.

هەندێک لە کۆڕوکۆبوونەوەی سیاسییەکان هۆکاری سەرەکیی شکست ھێنانی پەرلەمانی لوبنان لە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی لوبنان دەبەستنەوە بە کارشکێنیی پارتی «قوات »بە سەرۆکایەتیی «سەمیر جەع جەع».

342/