AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٦:٤١:٥٩ د.ن
1326191

باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق کۆبووەوە

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق لە بارەی پرسگەلێکی جێی بایەخی هەردووک لا کۆبوونەوەو وتووێژیان کرد.

بە گێڕانەوە لە باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا، «محەمەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەعێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە دیدار لەگەڵ «فالح فەیاز» سەرۆکی حەشدی شەعبی وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی پێکهاتنی حکومەتی نوێی عێراق ھیواداری دەربڕی بە هاوکاری بەرپرسانی هەردووک وڵات، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان تاران و بەغدا لە هەموو بوارەکاندا فراوانتر بکرێت.

«فالح فەیاز»یش وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندییە باشەکانی نێوان بەغدا و تاران و بەرزبوونەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، تیشکی خستە سەر توانا و ئەزموونە بەرزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری بەرگری و پرسی ئەمنیداو بە سەرچاوەی هێز و سەقام و ئاشتی لە ناوچەکەی دا زانی.

باڵوێزی ئێران لە بەغداو سەرۆکی حەشدی شەعبی هەروەها میکانیزمی پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێرانیان تاوتوێ کرد.

«محەمەد کازم ئالی سادق»، باڵوێزی ئێران لە عێراق، لە ماوەی ئەم حەوتەیەدا، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و ئەمنیی عێراق بۆ تاوتوێ کردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران، کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان لەلایەن حکومەتی ناوەندیی ئەم وڵاتە، هەروەها داماڵینی چەک لە نەیاران و لایەنە کوردەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە باکووری عێراق ئەنجام داوە.

342/