AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٦:٤٠:٠٣ د.ن
1326189

دەستوەردانی باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لە کاروباری نێوخۆی عێراق

چالاکوانانی عێراقی، کە بێزارن لە دیدارە بەردەوامەکانی باڵوێزی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە عێراقییەکان، جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەو دەستوەردان لە پرسە ناوخۆییەکانی عێراق دەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «محەمەد ئەلسەعیدی»، چالاکوانی سیاسی و مامۆستای زانکۆی عێراقی، لە توییتێکدا نووسیویەتی: هیچ بەرپرسێک لە عێراق نییە کە باڵوێزی ئەمەریکا کۆبوونەوەی لەگەڵدا نەکردبێت. تاکە شوێنێک کە چووبێتە ئەوێ دامودەزگاکانی حکومەتە یان «خان جەغان».

مەبەست لە «خان جەغان» میوانخانەیەکە کە لە سەدەی ١٤ لە بەغدا دروستکراوە و وەک هۆتێل بەکارهاتووە. لە زمانی ڕەسەنی عێراقیدا بە مانای شوێنێکە کە هیچ ڕێسایەکی نییە و بە واتایەکی دیکە «بێ دەرگا و بەرەڵڵایە».

«عەلی عوقابی»یش چالاکێکی دیکەی عێراقییە کەلەبارەی باڵوێزی ئەمریکاوە نووسیویەتی: تەنیا جێگایەک کە باڵوێزەکەی ئەمریکا سەردانی نەکردووە، دیوانی ئەوقافی شیعە و سوننەیە.

باڵوێزی ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی عێراق ، لەوانە سەرۆکوەزیران و وەزیرانی دەرەوە و نێوخۆو سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێراق کۆبووەتەوە. هەروەها«سەمەر»ی چالاکوانى عێراقىش ڕایگەیاندووە، «ڕۆمانۆڤسکی» چیی داوە بە سەر سەرۆکى بانکى ناوەندیى عێراقەوە؟

هاوکات «محەممەد سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی بە بەرپرسانی وڵاتەکەی کردووە کە مافی ئەوەیان نییە بەبێ مۆڵەتی حکومەت چاویان بەو شاندە بیانیانە بکەوێت کە دێنە ئەو وڵاتە.

هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساش جەخت لەوە دەکاتەوە کە کارەکانی «ڕۆمانۆڤسکی» زیان بە ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەگەیەنن. هاوپەیمانییەکە هەروەها هۆشداریی لە کۆبوونەوەکانی باڵوێزی ئەمریکا لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکان و دامەزراوە مەدەنییەکان داوە.

«عەلی ئەلحەبیب»، ئەفسەرێکی خانەنشینکراوی عێراقیش، سەبارەت بە باڵوێزی ئەمریکا وتویەتی: هیچ باڵوێزێک لە جیهاندا نییە کە وەک باڵوێزی ئەمریکا ڕەفتار بکات. لەگەڵ هەموو وەزیرەکان کۆدەبێتەوە دەڵێی سەرۆک کۆماری عێراقە نەک باڵوێز.

342/