لەم دیدارەدا لایەنی عێراقی داوای نوێکردنەوەی لێکگەییننامەی نێوان هەردوو وڵاتی کردو سەرۆکی ڕێکخراوی ستانداردە نیشتمانییەکانی ئێرانیش وێڕای ڕازی بوون بەم پێشنیارە، بەڵێنی نوێکردنەوەی لێکگەییننامەی نێوان هەردووک وڵاتی دا.
١٧ھەمین کۆبوونەوەی گشتیی کۆگەی گشتیی دامەزراوەی نێودەوڵەتیی «سمیک» بە ئامادەبوونی ٤٣ ئەندام ڕۆژی سێشەممە بە تەوەرەی ڕاپۆرتی دارایی«سمیک» و پەسەندکردنی بارەبووی ئەرکھێنی ساڵانەی وڵاتانی ئەندام بە بودجەی «سمیک»، دیاری کرانی دەرئەنجامی چالاکییەکانی ئەنجومەن لەلایەن سەرۆکانی ئەنجومەن و لیژنەکان و ھەروەھا بابەتە ئەوبەرترەکانی دیکە کاری خۆی دەست پێ کرد.
«سمیک» تاکە دامەزراوەی نێودەوڵەتییە کە لەلایەن ٥٧ وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامییەوە قەبوڵ کراوە لە ئاراستەی داڕشتنی ستانداری پەیوەست بە بابەتی حەڵاڵ و پێکھێنانی ژێرخانێک بۆ کوالیتی حەڵاڵ لە وڵاتانی ئیسلامی دا. ئامانجی چالاکییەکانی دیکەی ئەم دامەزراوەیە بەرز کردنەوەی ئاستی تەکنیک و ئاسانکاری بۆ ئەندامان لە ڕووی کاری بازرگانیەوەیە.
342/