AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٧:٥٩:٤٠ د.ن
1325961

لە دوو تەقینەوەی بەهێزدا لە قودسی داگیرکراو ١٨ زایۆنی بریندار بوون

سەرچاوە عیبریەکان باسی ڕوودانی ٢ تەقینەوە لە قودسی داگیرکراوو بریندار بوونی لانیکەم ١٨ زایۆنییان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی شەهاب نیوز ڕۆژی چوارشەممە، سەرچاوە عیبرییەکان ڕایانگەیاند؛ دوو تەقینەوە لە شاری قودس ڕووی داوە، کە لە یەکەم تەقینەوەدا لە وێستگەی ناوەندیی پاسەکان، 10 زایۆنی برینداربوونە کە باری تەندروستیی دووانیان گەلێک شپرزەیە.

ئەم سەرچاوانە جەختیشیان لەوە کردەوە کە لە تەقینەوەی دووھەمیش دا کە لە وێستگەیەکی تری پاسەکان لە چوارڕێیانی «ڕامۆت» ڕووی دا دوو زایۆنی بریندار بوون. سەرچاوە پزیشکییەکان ڕایانگەیاندووە کە باری تەندروستی ئەم دوو کەس ناجێگیرە.

سەرچاوە عیبری زمانەکان ڕایانگەیاند؛ تەقینەوەکەی وێستگەی پاسەکان لە دەروازەی شاری قودس بەهۆی بۆمبێکەوە بووە کە لەناو جانتایەک دا دانراوە.

هەندێک سەرچاوەش باسی  گیان له دەستدانی دوو زایۆنییان لەم تەقینەوەیەدا کردووە. ئەمەو لەلایەکی دیکەوە، تەلەفزیۆنی زایۆنیستیی (کەناڵی کان)یش لە هەواڵێکی بەپەلەدا ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە کە لانیکەم ١٢ کەس لە دوو تەقینەوەدا لە قودسی داگیرکراو بریندار بوونە و باری تەندروستیی چوار کەسیان ناجێگیرە.

«یەدیعوت ئاحارۆنۆت»یش ڕایگەیاندووە کە ژمارەی بریندارانی ئەم تەقینەوەیە لە ١٢ کەسەوە بۆ ١٨ کەس بەرز بووەتەوەو ڕەوشتی چوار کەسیشیان ناجێگیرە.

ئەمەو ڕادیۆی عیبریی «ڕیشت کان»یش ڕایگەیاندووە کە وادیارە یەکەم تەقینەوە لە وێستگەی پاسەکانی قودس بەهۆی دانانی بۆمبێک لە ناو جانتایەک دا بووە کە لەلایەن کەسێکی  ماتۆڕسوارەوە دانراوە کە دەستبەجێ لەو شوێنەش هەڵاتووە.

ئەم سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندووە؛ لە تەقینەوەی دووھەمدا لە چوارڕێیانی «ڕامۆت»، بۆمب دانەرەکە ماتۆڕەبۆمب ئاخنکراوەکەشی تەقاندووەتەوە.

342/