AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٥:٤٢:٣٥ د.ن
1325725

هۆشداری دانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی: دانیشتوانی باکووری عێراق لە مۆڵگەکانی تیرۆریستان دوور کەونەوە

فەرماندەی هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکانی هێزی وشکانیی دژ بە گرووپە تیرۆریستییە جوداخوازەکانی نەیاری ئێران لە ھەرێمی کوردستانی عێراق هەتا نەھێشتنی هەڕەشە و چەکداماڵینی تیرۆریستان، داوای لە جەماوەری ھەرێم کرد گردوپەڕی مۆڵگەو ناوەندەکانی جێگیربوونی تیرۆریستان چۆڵ کەن.

سەرداری سەرتیپ «محەممەد پاکپوور»، فەرماندەی هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی سێشەممە بە ئاماژە بە دەسپێکی خولی نوێی ئۆپراسیۆنی خاپوورکەرانەی خەباتکارانی بنکەی حەزرەتی حەمزە سەییدوشوهەدا دژی ناوەند و بارەگاکانی گروپە تیرۆریستییە جوداخوازەکانی دژبە ئێران لە ناوچەی کوردستانی عێراق، وتیشی: لە درێژەی ھەڵمەتی بە موشەک و خۆفڕی ڕۆژانی ئەم دواییەی ھێزی وشکانیی سپا، خولی نوێی ئۆپراسیۆنی موشەکیی خەباتکارانی بنکەی حەزرەتی حەمزە سەییدوشوهەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان و دژی بنکەو مۆڵگەکانی چەکدارانی سەرەڕۆو تیرۆریستانی بەکرێگیراوی ئیستیکباری جیھانی لە ناوچەی «پردێ» لە قوڵایی ھەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکراوەو زەبرێکی قورسیان لێ وەشێندراوە.

فەرماندەی ھێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وتیشی: لەم ماوەیەدا پێگەو مۆڵگەکانی سەربە گرووپی جۆدا خوازی پاک (پارتی ئازادیی کوردستان) یش کە ڕۆڵیان هەبووە لە پاڵپشتی و پشتیوانی کردنی ئاژاوەو پشێوییەکانی ئەم دواییەی باکووری ڕۆژئاوای وڵات، بە موشەکی بە تەفەڕنج و خاڵپێک کرانە ئامانج و لەنێو بران.

«سەردار پاکپوور» جەختی لەوەش کردەوە کە هێرش و پەلاماری خەباتکارانی ئیسلام بۆ سەر بارەگا و ناوەندەکانی چەکدارانی سەرەڕۆو گروپە تیرۆریستییە جوداخوازەکانی دژی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەوپەڕی دەسەڵاتەوە بەردەوام دەبێت ھەتا نەھێشتنی یەکجاری و ھەڕەشەو چەکداماڵینیان.

ڕۆژی سێشەممە، هێزەکانی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی خولێکی نوێی هێرش و پلاماری دژی تاقمە جوداخوازوتیرۆریستەکانی سەقامگرتووی کوردستانی عێراق دەست پێ کرد.

لەو هێرشانەدا بارەگای گرووپی تیرۆریستی و جوداخوازی پارتی ئازادی کوردستان «پاک» لە دەڤەری کەرکوک کەوتە بەرپەلاماری موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە خۆتەقێنەوەکانەوە.


342/