AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٥:٤٢:٠٠ د.ن
1325724

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بارەگاکانی تاقمی جوداخوازی «پاک»ی تێک و پێک دا

هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بارەگاکانی تاقمی جوداخوازی "پاک" لە ناوچەی کوردستانی عێراقی تێک و پێک دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی سێشەممە خولی نوێی هەڵمەتی دژی تاقمە جوداخوازو تیرۆریستەکانی سەقامگرتووی ھەرێمی کوردستانی عێراقی دەست پێ کرد.

لە هەڵمەتی ئەمڕۆی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا، بارەگای گروپی تیرۆریستی و جوداخوازی پارتی ئازادیی کوردستان «پاک» کرایە ئامانجی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێن لە گردوپەڕی کەرکوک.

هێزی وشکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ١٤ی نۆڤەمبەر پاش ئەوەی تاقمە تێرۆریستی و جوداخوازەکان لە چەند شاری سەرسنووری ئێران ھەنگاوی دژە ئاسایشتییان ھەڵگرت، خولێکی نوێی هەڵمەتی لەدژی ئەم تاقمانە دەست پێ کرد.

خاپوور کردنی بنکەو بارەگای تیرۆریستانی جوداخواز لە باکووری عێراق دوای ئەوە دەستی پێکرد کە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق سەرباری وشداری دانی پێویست لە ڕێگای یاساییەوە سەبارەت بە خڕکردنەوەی چالاکیی تاقمە تیرۆریستییەکانی دژی ئێرانی و سەربە ئیستیکباری جیھانی، ھیچ ڕێوشوێنێکی گونجاویان بۆ داخوازیی ڕەوا و یاسایی ئێران نەگرتەبەر.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی شەممە ٢٤ی سپتامبەریش، ھەڵمەتێکی تۆپخانەی لە دژی تیرۆریستانی جوداخواز لە ناوچەی کوردستانی عێراق ئەنجام دا بوو.

342/