AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٥:٣٦:٣٠ د.ن
1325717

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران: بەرھەمھێنانی یۆرانیۆمی٦٠٪ دەستی پێکردووە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی ٦٠٪ لە دامەزراوەی ئەتۆمی «فۆردۆ» دەستی پێکردووە.

«محەممەد ئیسلامی» سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە پەراوێزی سەردانی بیستەمین پێشانگای ژینگەیی تاران، سەبارەت بە وەڵامدانەوەی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، وتیشی: گوشار و بڕیارنامەی سیاسی هیچ شتێک ناگۆڕێت و دەرکردنی بڕیارنامەکە کاردانەوەی جددیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

ئیسلامی وتی: لە ئێستادا زیاتر لە حەوت میلیۆن بەرمیل نەوت پاشەکەوت کراوە لە دوای کارپێکردنی وێستگەی کارەبای بوشێهرەوە و بە لەبەرچاوگرتنی جەختکردنەوەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەسەر کەڵک وەرگرتن لە وزەی پاک، یاسای مەبەستمەند کردنی پەرەپێدانی ھێزگە ئەتۆمییەکانی لە بەرنامەی کاری خۆی دا داناوە بۆ ئەوەی پشکی وڵات لە وزەی ئەتۆمی بۆ 20% زیاد بکات.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران جەختی کرد: لە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیدا بڕیارە لە دوو کەرتی بەرهەمهێنانی کارەبا لە تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی و ھەروەھا دروستکردن و تەیارکردنی ئامێرەکانی کەمکردنەوەی پیسکەرەکان بە تایبەت شلەمەنیەکان ھەنگاوی پێویست ھەڵگیردرێت.

ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، پێنجشەممەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی وەرزانەی خۆیدا لە ژێر گوشاری توندی سیاسیی ئەمریکا، ئینگلتەرا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، بڕیارنامەیەکی دژ بە چالاکییە ئاشتیخوازە ناڤۆکییەکانی ئێران پەسەند کرد.

ئەمە سێیەمین بڕیارنامەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەدژی ئێرانە کە لەدوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی بەرجام و داخستنی دۆسیەی بانگەشەی چاودێرانە کە بە گوشاری ڕژێمی زایۆنی لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دا پەسەند دەکرێت.

342/