AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٥:٣٥:٢٤ د.ن
1325715

بۆردومانی نەخۆشخانەیەکی « کۆبانی» لەلایەن سوپای تورکیاوە

سوپای تورکیا نەخۆشخانەی گوندی «قرەموغ»ی هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی شاری «کۆبانی»یی سوریا بۆردومان کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم، سوپای تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لە درێژەی هێرشەکانی بۆ سەر باکوری سوریا ڕاستەوخۆ نەخۆشخانەی گوندی «قرەموغ» لە ڕۆژهەڵاتی شاری «کۆبانی»ی سوریای کردە ئامانج.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، گوندی «قرەموغ» و هەروەها گوندی «سەفتەک» لە ڕۆژئاوای «کۆبانی» کە دەکەونە گردوپەڕی حەڵەبەوە ھەتا ئێستاش ھەروا بۆردومان دەکرێن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سوپای تورکیا گوندی «تەل زیوان» ھەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی شاری قامیشلی لە گردوپەڕی حەسەکەشی داوتە بەر پەلاماری تۆپ.

وەک باسی دەکرێت سوپای تورکیا بە ھۆی خۆفڕەکانی ھێرشی کردووەتە سەر مۆڵگەی ھاوبەشی لەشکریانی ئەمریکاو ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە حەسەکەی سووریا.

ھەر لەم حاڵەدا «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گوایە سوپای تورکیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە ھەتا ئێستا سێ ھەزارو ٨٥٨ نەیاری لە نێوخۆی وڵات و ھەروەھا لە باکووری سووریاو عێراق کوشتووە.

342/