AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
دووشەممە

٢١ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٧:٥٠:٢٤ د.ن
1325210

لە ھەرێمی کوردستان بە ھۆی موشەک و خۆفڕەوە ھێرش کرایە سەر چەند بنکەو بارەگایەک

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ھێرشی موشەک و خۆفڕیان کردووە بۆ سەر چەند بنکەو بارەگایەک لە ھەرێمی کوردستانی عێراق.

ھێندێک سەرچاوه لە  تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراقەوە له نێویاندا سابرین نیوز شەوی دووشەممه ڕایانگەیاند که بنکەو بارەگای تاقمە تیرۆریستەکان لەوانە کۆمەڵە لە  ناوچەکانی «زەرگوێز»و «پەناکورە» له نزیک شاری سلێمانی له ھەرێمی کوردستانی عێراق هێرشیان کراوەته سەر.

هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشانەدا، فڕۆکەشەڕکەرەکانی چەکدارانی سوپای عێراقیش بارەگاکانی تیرۆریستانی داعشیان لە نزیک گوندی «ئەلجەھماویە» لە دەوروبەری زنجیرەچیای «حەمرین» لە باشووری «حەویجە» کردووەتە ئامانج.

342/