AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
دووشەممە

٢١ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٧:٤٩:٥٢ د.ن
1325209

دوایین هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر سوریا پێنج کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە

لە دوایین هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا، ناوچەکانی گوێئاو و ناوەڕاستی ئەم وڵاتە کرانە ئامانج.

 ڕژێمی زایونی ڕۆژی یەکشەممە لە دوایین هێرشی بۆ سەر سووریا، ناوچەکانی گوێئاو و ناوەڕاستی ئەم وڵاتەی کردە ئامانج و لە ئەنجام دا پێنج کەس کوژرا و برینداری لێ کەوتەوە.

بە پێی ئەم ھەواڵە لە هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ناوچەکانی ناوەڕاست و کەناراوەکانی سووریا، چوار لەشکریی سووریا کوژران و لەشکرییەکی دیکەش بریندار بوو.

بە وتەی بەرپرسانی وەزارەتی وزەی سوریا، ھێندێک زیانیش لە تۆڕی کارەبای ناوچەکە کەوتووە و بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا.

ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا) بە گێڕانەوە لە سەرچاوە سەربازییەکان وای بڵاو کردەوە، بەرگریی ئاسمانیی سوپای سوریا ئەو هێرشانەیان بەرپەرچ داوەتەوە.

ئەمە یەکەمجار نییە کە ناوچە کەناراوییەکانی سوریا لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە دەکرێنە ئامانج. فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی جاروبار وێڕای پێشێلکردنی سنووری ئاسمانیی لوبنان یان لە ڕێگەی بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراوەوە ھێرشی موشەکی دەکەنە سەر ئامانجگەلێک لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژئاوای سوریا.

سوریا وەک یەکێک لە ئەندامە سەرەکییەکانی تەوەرەی خۆڕاگری، ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی پیلان و ھەنگاوەکانی سێ کوچکەی ئەمریکی- زایۆنی- سعودی لە ناوچەکەدا.

342/