AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٤:٤٠:٣٢ د.ن
1324674

زیاتر لە ٢٠ فەلەستینی لە هێرشی هێزەکانی زایۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوا بریندار بوون

هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە پەلامارێکی سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئوردۆن، ٢٣ فەلەستینییان بریندار کرد.

بە گێڕانەوە لە مانگی سووری فەلەستین، لەشکریانی زایۆنی لە هێرشێکدا بۆ سەر شارۆچکەی «بەیت دێجان» لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن، ٢٣ فەلەستینییان بریندار کرد.

لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە، لە هێرشی لەشکریانی زایۆنی بۆ سەر شارۆچکەی «بەیت دێجان» منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵانیش بریندار بوو.

«ئەحمەد جیبرائیل»، بەڕێوەبەری دەزگای فریاگوزاریی مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند: ژمارەیەک لە کارمەندانی فریاگوزاری کە لەو شوێنە ئامادەبوون بەهۆی بۆمبێکی فرمێسکھێنەوە برینداربوون.

لە ماوەی ڕۆژان و حەوتەکانی ڕابردوودا هێرشی هێزەکانی زایۆنی بۆ سەر فەلەستینییەکان توندتر بووەتەوە و زایۆنییەکان لە زۆر حاڵەتدا بە تەقەی ڕاستەوخۆ فەلەستینییەکان دەکەنە ئامانج.

342/