AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٤:٤٠:٠٣ د.ن
1324673

پەرلەمانی کۆماری ئازەربایجان کردنەوەی باڵوێزخانە لە تەلەبیبی پەسەند کرد

پەرلەمانی باکۆ ڕۆژی هەینی لە ھەنگاوێکی دژەمرۆڤی و دژبە ئارمانجەکانی فەلەستین پلانی کردنەوەی باڵوێزخانە لە تەلەبیبی پەسەند کرد.

بڕیارە ئەم باڵوێزخانەیە لە تەلەبیب واتە ھەر ئەو شوێنەی کە لە ئێستادا باکۆ سەنتەرێکی گەشتکاری و نووسینگەیەکی بازرگانیی تیادا دامەزراندووە، بکرێتەوە.

ئەم کارە دژە ئیسلامییەی پەرلەمانی کۆماری ئازەربایجان لە کاتێکدایە کە هێشتا گەلی موسڵمانی کۆماری ئازەربایجان دژی هەر جۆرە هاوکارییەکی نێوان باکۆ و تەلەبیبن.

کۆماری ئازەربایجان لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا پەیوەندیی دیپلۆماسیی لەگەڵ ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی دا هەبووە و زۆربەی چەک و کەرەستەی سەربازیی خۆی لەم ڕژێمە دەکڕێت.

چەند ڕۆژ لەمەوبەر «ئیلهام عەلییەف» سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ڕەزامەند بوو بە ڕێککەوتنی دامەزراندنی پەیوەندیی فڕۆکەوانی لە نێوان باکۆ و ڕژێمی کاتیی زایۆنی .

342/