AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٤:٣٥:٠٣ د.ن
1324664

بەرگریی ئاسمانیی سوپای سوریا بەرەنگاری هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بووەوە

سەرچاوە سوورییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە بەرگری ئاسمانی سوپای ئەم وڵاتە بەرپەرچی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی داوەتەوە.

لە ساڵانی ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنی بە هێرشە موشەکییەکانی بۆ سەر سووریا چەندین جار سنووری ئاسمانی ئەم وڵاتەی بەزاندووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا)، سەرچاوەیەکی سەربازیی سوریا ڕایگەیاندووە: نزیکەی کاتژمێر ٦:٣٠ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، دوژمنی ئیسرائیلی موشەکێکی لە لای دەریای ناوەڕاستەوە لە ڕۆژئاوای «بانیاس» ناوچەگەلێکی لە «ئەلوەستا»و «ئەلسەحلیە» کردووەتە ئامانج.

به پێی ئەم سەرچاوەیه ، بەرگریی ئاسمانیی سوپای سوریا توانی شوێنی زۆربەی ئەو موشەکانه بگرێ و له ناویان ببات.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە ئەم هێرشە بووە هۆی کوژرانی چوار سەربازی سوریاو برینداربوونی یەکێکی تر.

سوریا وەک یەکێک لە ئەندامە سەرەکییەکانی تەوەرەی خۆڕاگری، ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی پیلان و کردارەکانی سێ کوچکەی ئەمریکی – زایۆنی – سعودی لە ناوچەکەدا.

342/