AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٦:٢٥:٥٩ د.ن
1323796

بریندار بوونی پێنج ژینگەپارێز لە ئەنجامی تەقینەوەی مین

لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە «شەقڵاوە»ی ھەرێمی کوردستانی عێراق پێنج ژینگەپارێز بریندار بوون و بە مەبەستی چارەسەریی پێویست گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە .

بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، له‌ئه‌نجامی ته‌قینەوەی مینێکی چێندراو پێنج که‌س برینداربوون و ھەر پێنجیشیان بۆ چارەسەری گەیه‌ندرانه‌ به‌شی فریاکه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه‌.

نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، پێنج کەسی ژینگەپارێز کە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک بریندار بوونە بۆ چارەسەری گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئەم شارە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکراوه‌، به‌وته‌ی برینداره‌کان، له‌گه‌ڕه‌کی «سابیراوا» مینێکی چێندراویان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانیش هه‌ڵیانگرتووەته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ناشاره‌زاییه‌وه‌ فڕێیان داوه‌ته‌سه‌ر زه‌وی و له‌ئه‌نجامیشدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌دۆخی ته‌ندروستیی برینداره‌کانیش، نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه‌ باسی له‌وه‌کردووه‌، برینی دوو که‌سیان سه‌خته‌و ئه‌وانی دیکه‌ دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره‌، له‌ئێستاشدا ئه‌و دو که‌سه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری زیاتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌ولێر کراون.

342/