ئەزموونی چەندین مانگ دانوستان لە ڤیەننا ئەوەی سەلماندووە کە کۆشکی سپی بە هۆی کێشە ناوخۆییەکان و گوشارەکانی ڕژێمی زایۆنی دەسەڵاتی بڕیاردانی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نییەو لەم ڕوانگەیەوە پەنای بۆ تاکتیکی تاوانبارکردن و مۆڵەت دیاری کردن بۆ ئێران بردووە.
زۆربەی وڵاتانی بەشداری دانوستانەکان خوازیاری بەئەنجام گەییشتنی ھەرچی خێراتری دانوستانەکانن، بەڵام گەییشتن به ڕێککەوتنی یەکجاری، بە بڕیاره سیاسییەکانی ئەمریکا سەبارەت به چەند پرسێکی گرنگ و سەرەکییەوە گرێ دراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ هاوکاریی نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و ئێران وەک یەکێک لە تەوەرەکانی ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە ئاماژەی پێکراوە.
لەھەمان کات دا، «جۆزێپ بۆرێڵ» شەوی سێ شەممە لە برۆکسل لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بەرجام لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەرکمەند کراوە لەم ئاراستەیەش دا سەرباری ئەو گرفتانەی کە ھەیەتی لە سەر چالاکییەکانی بەردەوامە، وتیشی:ئەو چەقبەستووییە هێشتاش ھەر ماوە، بەڵام ئەم بابەتە پەیوەندی بە پرسەکانی جێی نیگەرانیی ئێمەوە نییە.
342/