AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٩:١٢:٢٧ د.ن
1322235

بەرپا کرانی نوێژی هەینی بە ئامادەبوونی شەست ھەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا

نوێژی ھەینی لە مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا بە بەشداری دەیان هەزار کەس بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی ئەلمینار؛فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی لەقودسی پیرۆز ڕایگەیاند؛سەرەڕای سنووردارکردن و ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی رژێمی زایۆنی لە شاری قودس، نزیکەی شەست هەزار کەس لە مزگەوتی ئەقسا بەشداریی نوێژی هەینییان کرد.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە؛ پۆلیسی ڕژێمی زایۆنی، وەک حەوتەکانی پێشوو، ڕێوشوێنی ئەمنیی توندیان لە شاری قودس گرتەبەر، بە تایبەت بەشە کۆنەکەی شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا و ڕێگریان لە ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینییەکان لەوانە گەنجان کرد بۆ چوونەنێو مزگەوتەکەوە.

هەزاران کەسیش لە مزگەوتی ھەرلە کاژێرەکانی سەرەتای بەیانیی ڕۆژی ھەینییەوە خۆیانیان گەیاندبووە مزگەوتی ئەقساو نوێژی نوێژی بەیانییان لەم مزگەوتەدا بەجێ ھێنا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوی پەروەردەیی و زانستی و ڕۆشنبیریی نەتەوە یەکگرتووەکان «یۆنێسکۆ» لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ڕایگەیاند کە مزگەوتی ئەقسا ھی موسڵمانانە و هیچ پەیوەندییەکی بە جولەکەکانەوە نییە.

342/