AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٦:٤٨:٤٣ د.ن
1321801

ئاژاوەچییەکان لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە چەک دەست دەخەن

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا جارێکی دیکە بە پاڵپشتی لە نائارامییەکانی ئێران، وێڕای دانپێدانانی چەکدار بوونی ئاژاوەچییەکان، سەرچاوەی دابین کردنی چەک بۆ ئەوانیشی ئاشکرا کرد.

جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی دۆناڵد ترامپ، لە درێژەی پاڵپشتیی بەرپرسانی ئەمریکی لە نائارامییەکانی ئێران، پاگەندەی کرد کە خۆپیشاندەران لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە چەکیان دەست دەکەوێت.

بۆڵتۆن کە لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی ترامپیش بەردەوام هەڵوێستی توند و دەستێوەردانانەی لە دژی ئێراندەگرتە بەر، لە نوێترین گفتوگۆی خۆیدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی فارسی جارێکی دیکە هەڵوێستە دوژمنانەکانی خۆیی لە دژی ئێران دووپات کردەوە و بە گەش کردنەوەی ئاگری نائارامییەکان، سەبارەت بە گۆڕینی حکومەت لە ئێران قسەی کرد.

ناوبراو لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە کاردانەوەی ئەمریکا لە ئەم ماوە زەمەنییە ئەبێ چۆن بێت، بە دانپێدانان بە دەستێوەردانەکانی واشنتۆن لە ئێران، بەرپرسانی ئەمریکیی بەرەو پێوەندی گرتن لەگەڵ گرووپە دژبەرەکانی دەرەوەی ئێران هاندا و داوای دابین کردنی پێداویستییەکانی ئەوان لە بواری پێوەندییەکانی کرد.

بۆڵتۆن هەروەها داوای گەمارۆی زیاتر لە سەر تارانی کرد و داوای لە دەوڵەتی بایدن کرد تا دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران بە تواوەتی ڕابگرێت.

ناوبراو هەروەها بە دانپێدانان بە پڕچەک بوونی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە، هەوڵی ئاژاوەچییەکانی، هەوڵی سیستەماتیک بۆ گوشار لە سەر حکومەتی ئێران وەسف کرد.