بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «یوسف محهمهد» ئهمڕۆ دوشهممه له راگهیهندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، پاش ئەوەی دوێنێ 6-11 لە سایتی وەقایعی کوردستان، یاسای بەردەوامبونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق ژمارە 12ی ساڵی 2022 بڵاوکرایەوە، ئەمڕۆ 7-11-2022 لە دادگای باڵای فیدراڵی داوایەکمان تۆمارکرد بە ژمارە (248/ فیدڕاڵی/ 2022) بۆ تانەدان لە دەستوری بوونی دەرکردنی ئەو یاسایە و، ناشەرعی و نادەستوری بوونی درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی دەسەڵاتەکانی ھەرێم بێ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پاک و بێگەرد.
ئاماژهی بهوهش کردووه: پێشتریش چەند جارێک ئاماژەمان بەوەداوە کە هەڵبژاردن وەک گرێبەستی نێوان دەنگدەرو هەڵبژێردراو مەرجدارە بەوکاتەی بۆی دیاریکراوە و بەو بەڵێنانەی هەڵبژێردراو داویەتی بە دەنگدەر کە لەو ماوەیەدا کاربکات بۆ بەدی هێنانیان، هەر بۆیەش لە دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی ئەنجومەن و پۆستە هەڵبژێردراوەکان، شەرعییەت لە دەست دەدەن و درێژکردنەوەیان ناشەرعییە و دژی بنەما جێگیرەکانی دیموکراسییە".
« یوسف محهمهد» ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە: لە دوێنێ 6-11ەوە دەسەڵاتەکانی ھەرێمی کوردستان شەرعییەتیان لەدەستداوە و لە ھەمان کاتیش دا بە ھەڵبژاردنی پڕ ساختەکاری و بێ بێلایەن کردنی ھێزی چەکدار و ئەمنی، شەرعییەتیان بۆ ناگەڕێتەوە.
342/