AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

١١:١١:٣٦ ب.ن
1320129

سیاسەتمەدارێکی عێراقی داوای داخستنی ٣٠ بنکەی گوماناوی لە هەرێمی کوردستان دەکات

«جەبار ئەلمەعمووری» لە سەرکردەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق ئەمڕۆ (پێنجشەممە) بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ھەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوەی خاکی عێراقەو لە ژێر چەتری یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتەیە کە ھەموو ڕۆڵەکانی عێراق لە سەری ڕێک کەوتوون، وتیشی: یەکێک لە بڕگەکانی یاسای بنەڕتیی عێراقیش ئەمەیە کە بوونی ھەرچەشنە بنکەیەکی چەکداری کە ھەڕەشە لە ئاسایشتی وڵاتانی دراوسێ بکات، قەدەغەیە.

«ئەلمەعموری» وتیشی: پتر لە ٣٠ بارەگای گوماناویی هێزی جۆراوجۆر کە زۆربەشیان چەکدارن، لە هەرێمی کوردستاندا هەن  کە عێراق بەرەوڕووی کێشە دەکەنەوە.

«ئەلمەعموری» داوای داخستنی ئەو بارەگایانە و ڕێگری لە هەرجۆرە چالاکیەک لە دژی وڵاتانی دراوسێی کردو ڕایگەیاند:داخستنی ئەو بارەگایانە دەبێتە هۆی ڕێگری لە هەر جۆرە بۆردومان و هێرشێک بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و گەرەنتی ئاسایشتی شارو گوندەکان و ڕێگری لە ڕژانی خوێنی ڕۆڵەکانی ئەم ئاووخاکە.

ئەم سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگیی عێراق ڕوونیشی کردەوە کە، لە کوردستانی عێراق دا کۆمەڵێک بنکەی تاقم و ھێزو لایەنی جۆربەجۆر بە ناووناتۆرو دروشمی ڕەنگاوڕەنگەوە ھەن کە عێراقی نین و ھێندێکیشیان چەکدارن، بەبێ ئەوەی کە ئاگایان لە سەرچاوەی دارایی و بارەبووەکانیان ھەبێت.

342/