AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

١٠:٢٥:٠٥ د.ن
1319845

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق تەمەنی پەرلەمانی درێژ نەکردووە

«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق یاسای درێژکردنەوەی تەمەنسی پەرلەمانی واژۆ نەکرد.

بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،سەرباری ئەوەی کە باسی درێژ کرانەوەی تەمەنی پەرلەمانی ھەرێم لە ئێستادا لەو کێشانەیە کە تەنانەت کشانەوەی کۆمەڵێک لە پەرلەمانتارانیشی لێ کەوتووەتەوە، کەچی «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق باسەکەی ھەروا بە ھەڵپەسێردراوی ھێشتووەتەوە ھەتا ئێستا یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی واژۆ نەکردووە.

 دوورەپەرێزی کردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەمەڕ واژۆ کردنی یاسای درێژ کردنەوەی تەمەنی پەرلەمان  لە کاتێکدایە کە هەر یاسایەک لە پەرلەمانی کوردستان دەربچێت، ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێم دەکرێت بۆ ئەوەی سەرۆکی هەرێم رای خۆی لەسەر بدات. پەیوەست بە درێژ کردنەوەی تەمەنی پەرلەمانیش لە ئێستادا «نێچیرڤان بارزانی» سێ بژارەی لەبەردەمدایە کە بریتین لە: واژۆکردن، رەتکردنەوە و بێدەنگی هەڵبژاردن. ئینجا بەو پێیەی کە ھەتا ئێستا نە واژۆی کردووەو نە ڕەتیشی کردووەتەوە وادیارە بەتەمایە ھەڵبژاردنی بژاردەی سێھەم واتە بێ دەنگەلێکردنە. 

 بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێم دوای ١٥ رۆژ لە واژۆ نەکرانی  یاساکە ، ئەوسا ئەو یاسایە جێگیر دەبێت وکاری پیدەکرێت و پێش ٦ ی تشرینی دووەم بە واژۆی سەرۆکی پەرلەمان لە رۆژنامەی ڕووداوەکاندا بڵاودەکرێتەوە.  

342/