AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

١٠:٢٤:٤٠ د.ن
1319844

پەیامی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ دەوڵەتی ناوەندی

سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە چەند پەیامێکی جۆربەجۆردا بۆ سەرۆکی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا، جەختی لە بەشداریی کورد لە بڕیارە ستراتیژییەکان کردەوە.

«مەسرور بارزانی» ڕاشیگەیاند: خەڵکی عێراق لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیان بە خزمەتگوزارییە، ئەگەر حکومەتی عێراق بیەوێت سەرکەوتوو بێت، دەبێ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیادو گەندەڵی لە وەزارەتەکاندا بنەبڕ بکات.

بارزانی ئامادەیی خۆی بۆ وتووێژ لە بارەی ماف و ئەرکەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەربڕی و وتیشی: ئەو کێشانەی هەن، تەکنیکی و یاسایی نین، بەڵکو سیاسین.

سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان وتیشی: دەمانەوێت بەشداریی بڕیارە ستراتیژییەکان بکەین بۆ ئەوەی هیچ شتێک بەسەرماندا نەسەپێندرێت، ئەگەر بەشێکین لە عێراقێکی یەکگرتوو، کەوابوو دەبێ لە هەموو بڕیارەکاندا بەشداریمان پێ بکرێت. ئەو پۆستانەی کە ھی ھەرێمی کوردستانن دەبێ بە یەکسانی و بەپێی ڕێژەی حەشیمەت دابەش بکرێن.

مەسرور بارزانی بە ئاماژە بەوەی کە پشکی کورد لە سوپا لە سەدا ٢٨ بۆ سەدا ٢ دابەزیوە، ڕوونی کردەوە کە ئەم هەرێمە دەستبەرداری مافەکانی نابێت وەک ئەوەی لە دەستووری عێراقدا دیاری کراوە، ھەرێمی کوردستانیش وەک یەکەم ناوچە لە چەسپاندنی سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا دەمێنێتەوە.

342/