AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

١٠:٢٤:١٢ د.ن
1319843

شاسوار عەبدولواحید لە سەروبەندی قۆڵبەستکراندایە

دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ «شاسوار عەبدولواحید» سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەرکرد.

 بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، بەپێی نووسراوێکی دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە کە بەرواری ڕۆژی ڕابردووی پێوەیە فەرمانی دەستگیرکردن «بۆ شاسوار عەبدولواحید» سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەرچووەو داواش لە هەموو هێزەکانی پۆلیس کراوە کە فەرمانەکە جێبەجێ بکەن.

وەک لە ھەواڵەکەدا ھاتووە، بەگوێرەی ماددەی 240 لەیاسای سزادانی عێراقیش بڕیار وایە جیا لە قۆڵبەست کران پشکنینیش بۆ ماڵەکەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بکرێت.

ھەتا ئەم چرکەیە ھیچکام لە میدیاکانی ھەرێم ھۆکاری دەرچوونی فەرمانی گرتن بۆ «شاسوار عەبدولواحد»یان ڕوون نەکردووەتەوە.

342/