AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٨:٢١:١٦ د.ن
1317880

زانایانی ئەهلی سوننەی کوردستان ڕووداوە خوێناوییەکەی شیرازیان ئیدانە کرد

کۆمەڵێک لە زانایانی ئەهلی سوننەی کوردستان بە ئیدانە کردنی ڕووداوی تیرۆریستی لە مەزارگەی شاچراغ داوای وشیاریی خەڵک هەمبەر پیلانە جودایی خوازانەکانی دوژمنانی ئیرانیان کرد.

مامۆستا عەبدولڕەحمان خودایی پێش نوێژی هەینی بانە، ڕایگەیاند: هێرشی تەکفیرییەکان بۆسەر خەڵکی بێ تاوان لە بارەگای شاچراغ، بە توندی دڵی هەر موسڵمانێک دەهەژێنێت کەواتە زانایانی هەلی سوننە ئەو هەوڵە تەکفیری-ئیسرائیلیە بە توندی ئیدانە دەکەن.

مامۆستا ئەمین ڕاستی پێش نوێژی هەینی سنەش ڕایگەیاند: ئەو هەوڵە نامرۆڤانە لەلایەن تەکفیری و نەزانەکانەوە ئەنجام دراوە و زۆر دڵتەزێنە.

ناوبراو زیادی کرد: بە بەرپرسانی تەکفیری ڕایگەدەیێنین ئێوە ئێرانی ئیسلامییە، ئاخێزگەی یەکگرتوویی و برادەری، یەکێتی و یەکپارچەیی، سەربڵندی و دلێرییە.

مامۆستا جەلال مورادی پێش نوێکی هەینی دیواندەە رووداوە تیرۆریستییەکەی شیرازی ئیدانە کرد و وتی: هەواڵی کوشتنی نامرۆڤانەی زیارەتکارانی بێ پەنای مەزارگەی شاچراغ خەمێکی گەرەی نایە سەر دڵی موسڵمانانی جیهان و بەتایبەتی ئێرانەوە.

ناوبراو زیادی کرد: بێ گومان هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە گەورە ئەمریکا و ئیسرائیلن.

342/