AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٨:١٧:٤٠ د.ن
1317875

گۆتێریش بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاچراغی کرد

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر بە هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر مەزارگەی شاچراغی شیراز کاردانەوەی نیشانداو ئیدانەی کرد.

کردەوەی تیرۆریستیی ڕۆژی چوارشەممەی داعش لە مەڕ هێرشە چەکدارییەکەی بۆ سەر شاچراغ، مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی موسا (ع) لە شاری شیرازی ناوەندی پارێزگای فارس لە باشووری ئێران، بووە هۆی شەهیدبوونی ١٥ کەس لە زیارەتکاران ،نێویاندا دوو منداڵ، و برینداربوونی ٢٧ زیارەتکاری دیکەش.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دوابەدوای هێرشە تیرۆریستییەکەی سەرمەزارگەی شاچراغ لە شیراز لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە مەزارگەی شاچراغی شیراز لە ئێرانی کردووەتە ئامانج.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە کە: ئەو کردارانەی کە لە ئەنجام دا ناوەندە ئاینییەکان دەکەنە ئامانج، کردارێکی قیزەونن.

گۆتێریش داوای کرد کە ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی سەر ئەو هاوڵاتیانەی کە رێوڕەسمی ئایینییان ئەنجام دەدا، دادگایی بکرێن.

پێشتریش "ستیفان دوجاریک" وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیدانەی هێرشە تیرۆریستیەکەی ئێوارەی چوارشەممەی لە مەزارگەی پیرۆزی شاچراغ (ع) کردبوو.

ئه‌م کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ که‌ داعش به‌رپرسایەتییەکەی گرتووەتە ئه‌ستۆ، له‌ گەڵ ئیدانەکردنی  ڕێکخراوەی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی جۆربه‌جۆری جیهان ڕووبەڕوو بووەتەوە.

342/