«لەتیف رەشید» سەرۆک کۆماری عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ئەندامانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لە پەرلەمان، جەختی لە خێراکردنەوەی ڕەوتی پێکهێنانی حکومەت کردەوەو وتیشی: حکئمەتی تازەی عێراق دەبێ داواکارییەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە بەدی بهێنێت و پشتگیری لە مافەکانیان بکات.
«رەشید»هەروەها داوای کرد گرنگی پابەندبوون بە پەیڕەو و بنەماکانی دەستوور بکرێت، کە بەشدارییەکی بەرچاویان هەیە لە جێگیرکردنی سەقامگیری و گەشە و پێشکەوتن لە هەموو بوارەکاندا.
سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی یاسایی کرده‌وه بۆ ئه‌و کێشانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بە پشت به‌ستن به گفتوگۆیه‌کی جددی و بنیاتنه‌ر و ئاماژه به بڕگه و بنه‌ماکانی ده‌ستوور بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری له نێوان هه‌موواندا.
چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق کە هاوپەیمانییەکی پێکھاتوو لە لایەنە شێعەکانی عێراقە جگە لە ڕەوتی سەدر، دوای چەقبەستوویی سیاسی، لەم دواییانەدا «محەمەد شیاع سودانی"ی کە یەکێکە لە سەرکردەکانی حیزبی "دەعوە" بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید کرد.
342/