AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٨:٣٦:٢١ د.ن
1316860

دەستگیرکرانی ٧ تیرۆریست لە هەولێر، سلێمانی و کەرکوکی عێراق

دەزگای دژە تیرۆری عێراق دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی لە هەولێر و سلێمانی و کەرکوک راگەیاند.

 دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی دژەتیرۆر توانیویانە پاشماوەی چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش بە ئەنجام دانی زنجیرە چالاکییەکی سەرکەوتوو  بدەنە بەر پەلامار.

دەزگای دژە تیرۆری عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە بەهۆی بەهێزبوونی کردەوەی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان دەزگای دژە تیرۆر و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، هێزەکانمان سەرکەوتوو بوون لە دەستگیرکردنی ٤ تیرۆریست کە سێیان لە پارێزگای هەولێرو ئەوی دیکەیان لە سلێمانی بووە.

لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە یەکەی دژە تیرۆری عێراق ئەرکی خۆی تەواو کردووە بە دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی دیکە کە یەکێکیان چەک و تەقەمەنیی ئامادەی تەقاندنەوەی پێ بووە.

سەرەڕای شکستی داعش لە ساڵی ٢٠١٧ و سەرکەوتنی عێراق بەسەر ئەم گروپە تیرۆریستیەدا دوای سێ ساڵ و نیو لە شەڕ، پاشماوەکانی داعش هێشتا لە بەشێک لە پارێزگاکان دا سەرقاڵی کردەوەی تیرۆریستین.

342/