AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٨:٢٧:٥٩ د.ن
1315737

ڕۆژنامەیەکی تورکیا: ئەمریکا وەک کەشتییەکەی تایتانیک خەریکی نوقم بوونە

ڕۆژنامەنووسێکی چالاک لە ڕۆژنامەی «یەنی شەفەق»ی چاپی تورکیا ڕایگەیاندووە: ئەمریکا وەک کەشتییەکەی تایتانیک خەریکە نوقم دەبێت و کەچی ئۆرکێستراکەی دەژەنێت ، وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت.

 «عەبدوڵڵا موراد ئۆغڵو» وتی: ئەمریکا بە بێ ڕێزی کردن بە بەرژەوەندیی هاوپەیمانەکانی و ھانا بردن بۆ زەخت و زۆرو دەستەڵات نواندن یەک لە دوای یەک لە دەستیان دەدات.

ئەم نووسەرە تورکە وتووشیەتی: ئەمریکا پابەند نییە بە بنەماکانی سیستەمی نێودەوڵەتی و ئەو یاسایانەی ڕێکمەندیی نێونەتەوەیی کە بانگەشەی پاڵپشتی کردنیان دەکات، کێشەی بەرپرسانی ئەمریکیش ئەوەیە کە جیهان بەو شێوەیە دەبینن کە خەیاڵ دەکەن و پێیان خۆشە.

ئەم ڕۆژنامەنووسە تورکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەمریکا وێران دەکات، بەڵام ناتوانێت بنیات بنێت و ئەوەی لە ئەفغانستان و عێراق بە پرۆژەی گەشەپێدان و بیناسازیی نیشتمانی ناودەبرا، بێهودە بووەو ھەشە.

«عەبدوڵڵا موراد ئۆغڵو»، ڕۆژنامەنووسی چالاکی ڕۆژنامەی یەنی شەفەق کە لە تورکیا دەردەچێت، لە کۆتاییدا باسی ئەوەی کردووە کە: هەڵسوکەوتی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان بووەتە هۆی مردنی ملوێنان کەس، دیارە لە مێژوودا نمونەی زۆرمان هەیە کە تێکەڵاوییەکی  ژەهراوی پاوانخوازی و ملھوڕی و وەهم بووەتە هۆی فەوتان و لەنێوچوونی کۆمەڵگاکان.

342/