AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٨:٥٦:٣١ د.ن
1315421

دەرکرانی نزیکەی هەزار کارمەندی مایکرۆسۆفت

مایکرۆسۆفت نزیکەی هەزار کارمەندی لە سەر کار لابرد.

بەپێی راپرسییەکی کۆمپانیای PwC، زیاتر لە نیوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بەنیازن کارمەندەکانیان لە کارەکانیان دووربخەنەوە.

ڕاپرسییەکە زیاتر لە ٧٠٠ بەڕێوەبەرو ئەندامی دەستەی کارگێڕیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بەشێوەیەکی بەربڵاو لە نێو پیشەسازییەکاندا گرتووەتەوە.

ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخستووە کە نیوەی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە بەتەمان ژمارەی فەرمانبەرانیان کەم کەنەوە و 52%یان ڕاگرتنی دامەزراندنیان جێبەجێ کردووە.

کۆمپانیای «ئەکسیۆس» ڕۆژی سێشەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، مایکرۆسۆفت لەم حەوتەیەدا کەمتر لەهەزار کارمەندی لەچەندین بەش دا لەکارەکانیان دوورخستووەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەو کارەی چووەتە ڕیزی ئەو دەستەیەی کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی ئەمریکا کە لە جەنگەی دابەزینی ئاستی گەشەی ئابووریی جیھان دا ژمارەی کارمەندەکانی سوک کردووەتەوەو یان کەمتر کارمەند وەردەگرێت.

ئەم کەم کردنەوەیەی ژمارەی کارمەندەکان، کەمتر لە سەدی یەکی تێکڕای کارمەندانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دەگرێتەوە کە دەکاتە ٢٢١ ھەزار کەس لە مانگی ژوئەنەوە ھەتا ئێستا.

هاوکات لەگەڵ دابەزینی گەشەی ئابووریی جیهان، کە لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوود و هەڵاوسانەوە سەرچاوە دەگرێت و ڕەگ و ڕیشەی لە قەیرانی ئابووریی ئەوروپادایە، چەندین کۆمپانیای چالاک لە بواری تەکنۆلۆژیا لەوانە «مێتا» و «تویتەر» ھەستاون بە کەم کردنەوەی ژمارەی کارمەندەکانیان و وازھێنان لە دامەزراندنی ئەندامی نوێ لەماوەی مانگەکانی ئەم دواییە.

342/