AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٨:٥١:٢٢ د.ن
1315413

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: پێشکەوتنەکانی ئەم چل ساڵە دەربڕی دروست بوونی لێکدانەوەکانی شۆڕشە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری سەدان کەس لە نوخبە لاوەکان و بەھرەمەندانی ھەڵکەوتەی زانستی ئێران، پێشکەوتنەکانی ئەم چل ساڵەی بە دەربڕی دروست بوونی لێکدانەوەکانی شۆڕش لە بارەی جیھانەوە لە بەرامبەر لێکدانەوەکانی ھۆگرانی ڕۆژئاوا زانی.

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی زانیاری گەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی؛ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە پڕوپاگەندەی بەردەوامی رۆژئاواییەکان لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشەوە ھەتا ئەمڕۆ سەبارەت بە کاڵ بوونەوەی دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی،وتیشی: ئەوانە بۆ ئەم بانگەشەیەیان وادەشیان داناوەو هەر جارێک دەیانگوت مانگێکی تر، ساڵێکی تر یان پێنج ساڵی دیکە، کاری کۆماری ئیسلامی تەواوەو هەندێک کەسیش لە ناوەوە لە بەر کەمتەرخەمی و یان لە ڕووی دوژمنکاریەوە برەویان بەم بانگەشانە دەدا.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی لەوەش کردەوە کە: ئێمە کۆڵمان نەداو ڕاوەستاین و ئینشائەڵڵا بەردەوامیش دەبین لە ڕاوەستان.

ڕابەری مەزنی شۆڕش بە ئاماژە بە بوونی دوو میکانیزمی شیکاری لەم بوارەدا وتی: یەکێک لە میکانیزمە شیکارییەکان پێی وایە کارکردن و وەستان لە بەرامبەر دابە گشت داگرەکانی جیھان و ئەو دەستەڵاتانەی کە لەم دابانەوە سەرچاوە دەگرن لەوانە ئەمریکا، بێ کەڵکن و دەبنە هۆی فەوتان و لەنێوچوون، ئەم کەسانە ئەوانەش وا بۆچوونێکی دیکەیان لە بارەی ڕاستییەکانی جیھانەوە ھەیە، بە وەھماوی دەزانن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشی: بەڵام شیکاریی دووھەم و ڕاستەقینە لەسەر ئەوە دامەزراوە کە کۆمەڵە ڕاستییەکان ، نەک تەنها ڕاستییە باشەکان بەڵکو ڕاستییە خراپەکانیش، دەبینێت و لەسەر ئەو بنەمایە دەجوڵێتەوە.

بەڕێزی جەختی لەوەش کردەوە کە: بەڵام ڕاستییەکی جێی سەرنج ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئەو جوڵە بەلەزەی خۆی کە لە کۆتایی کاروانەکەوە دەستی پێکردبوو ، بەردەوام کردو ئەمڕۆ گەیشتووەتە نزیکەی ڕیزی یەکەمی کاروانەکە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە زانکۆییەکانمان نەیانھێڵا وڵات ئاتاجی ڕۆژئاواییەکان بمێنێتەوە، بۆ شی کردنەوەی لاسوچگەلێکی شانازییەکانی نوخبەکان و پسپۆڕانی وڵات، ئاماژەی بە لێکۆڵینەوە و دەستکەوتەکانی دامەزراوەی توێژینەوەی «ڕۆیان» لە بوارگەلێکی وەک خانە بنەڕەتییەکان و کۆپی کردنی ئاژەڵە زیندووەکان، پێشکەوتن لە بایۆکیمیا، ھاویشتن و گواستنەوەی مانگە دەستکردەکان بۆ بۆشایی ئاسمان، دەستکەوتە بنەڕەتییەکان لە پیشەسازی ئەتۆمی، بەرهەمهێنانی ڤاکسینە ئاڵۆزەکان، لەنێویاندا ڤاکسینی کۆرۆناو پێشکەوتنە سەرسوڕهێنەرەکان لە پیشەسازیی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا کرد.

342/