AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٦:٥٦:٠٧ د.ن
1311164

«ناتانیاهۆ» گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە

«بنیامین ناتانیاهۆ» سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنی کەوتە نەخۆشخانە.

«ناتانیاهۆ» دوای ئەوەی لە سینگی دا هەستی بە ئازار کرد، ئەمڕۆ گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری قودسی داگیرکراو.

ئەم هەواڵە لە ھەل و مەرجێکدا ڕاگەیەندراوە کە بڕیارە پێنجەمین هەڵبژاردنی گشتی لە ناوچە داگیرکراوەکان لە چوار ساڵی ڕابردوودا بەڕێوەبچێت.

ناتانیاهۆی تەمەن ٧٢ ساڵ هەوڵ دەدات «یائیر لاپید»ی سەرۆک وەزیرانی ئێستای ڕژێمی زایۆنی لە کار لابدات.

«ئاڤیگدۆر لیبەرمان» وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنی، لەم دواییانەدا «بنیامین ناتانیاهۆ»ی سەرۆکی حیزبی زایۆنیی «لیکود»ی بە «بەرماوەی مرۆڤایەتی» وەسف کرد و وتی: ناتانیاهۆ هیچ هێڵی سووری نییە بۆ گەییشتن بە دەسەڵات.

342/