AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٦:٥٧:٤٠ د.ن
1310830

بەرپرسانی باڵای یەکێتی نیشتمانی: داواکاری سەرەکی کوردەکان لە حکومەتی نوێنی عێراق

بە وتەی وتەبێژی یەکێتی، کوردەکان خوازیاری ڕادەست کردنی بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق، جێبەجێ کردنی مادەی 140 و پەسەند کردنی یاسای نەوت و گاز لە حکومەتی نوێن.

سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەکێتی نیشتمان لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ گۆڤاری نیوعەرەب وتوویەتی ئامانجی یەکێتی و پارتی لە بەشداری لە هاوپەیمانیەکی نوێ کە لایەنی شیعەکان، سوننەکان و کوردەکان دەگرێتەوە، بەدی هێنانی مافی کورد لە حکومەتی نوێدایە.

ناوبراو جەختی کرد ئامانج لە بەشداری یەکێتی نیشتمانی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەدیهێنانی هەموو مافەکانی گەلی کورد و هەرێمە کە لە سەروویانەوە جێبەجێ کردنی مادەی 140ی دەستوور سەبارەت بە ناوچە کێشەلەسەرەکان و پێدانی بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراقە.

ئەو بەرپرسە باڵایەی یەکێتی جەختی کرد کە کوردەکان دەیانەوێت بە عەرەب کردن لە هەندێک ناوچە وەکوو کەرکووک ڕابگیردرێت، یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمان پەسەند بکرێت و هیزی پێشمەرگەی کوردستانیش وەکوو هێزی بەرگری لە عێراق، مافی خۆی لە حکومەتی ناوەندی وەربگرێت.

342/