AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

١٠:٠٤:٠٢ د.ن
1310597

رەئیسی: ئازاد کردنی دوو سزادراوی ئەمنی بەڵگەی نیازپاکی و شێوازی ھاریکارانەی ئێرانە

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئازادکردنی دوو سزادراوی ئەمنی بەڵگەی نیازپاکی و شێوازی ھاریکارانەی ئێرانە بۆ چارەسەریی کێشە و گرفتەکان .

ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ حه‌جه‌تولئیسلام سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له‌ وه‌ڵامی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان و وه‌ڵامی پێزانینی بۆ نیازپاکی و کرده‌وه‌ی ئێران له‌ ئازادکردنی دوو له‌ سزادراوه‌ ئه‌منییه‌کانی زیندانیکراوی ئێران، وتی: ئه‌م کاره‌ به‌ڵگه‌یه‌ لەسەر نیازپاکی و رێبازێکی ھاریکارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چارەسەرکردنی پرس و کێشەکان.

لە وەڵامی خواستی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ درێژکردنەوە و درێژە دانی ئاگربەست لە یەمەنیش، ڕەئیسی وتی: ئێران هەمیشە جەختی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ و دامەزراندنی ئاگربەست لە یەمەن و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە ڕێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی نێوماڵی یەمەن کردووە بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی لەم وڵاتەدا.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وێڕای بەرزنرخاندنی بۆچوونی باش و رێبازی مرۆیی و ھاریکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چارەسەرکردنی کێشە ناوچەیی و جیهانییەکان، باسی دیداری خۆی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و وتی: بۆ من شەرەفێکی گەورە بوو.

342/