بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی ئەمڕۆ دووشەممە 3-10-2022 سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ بوونەوە و جەختیان لە بایەخی پشتبەستنی لایەنەکان بە شێوازی دیالۆگ و لەیەکتێگەیشتن کردەوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە بایەخی پشتبەستنی لایەنەکان بە شێوازی دیالۆگ و لەیەکتێگەیشتنی نێوانیان کرایەوە.
لە دیدارەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، "لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا تەحەددیاتی ئەمنی و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دەستەبەر کردنی سەقامگیری تاوتوێ کرا.
342/