ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، هێزه زایۆنییه‌کان له هێرشێکدا بۆ سه‌ر که‌مپی ئه‌لجه‌لزون له نزیک ڕامه‌ڵڵا که ده‌که‌وێته که‌ناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن، دوو لاوی فه‌له‌ستینییان کوشت و که‌سێکی دیکه‌یان بریندار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی دووشەممە، بزووتنەوەی فەتح لە دوای شەهید بوونی دوو لاوی فەلەستینی کە بە تەقەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ڕامەڵڵا و ئەلبیرە شەھیدبوون، ماتەمینی گشتی و مانگرتنی سەرتاسەری ڕاگەیاند.
بزووتنەوەی فەتح داوای لە خەڵکی هەموو پارێزگاکان کرد کە ڕووبەڕووی سوپای ئیسرائیل و دانیشتوانی زایۆنیست ببنەوە و ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو تاوانانە دەرببڕن.
له چه‌ند ڕۆژ و هه‌فته‌ی ڕابردوودا هێرشه سه‌ربازیەکانی زایۆنی بۆ سه‌ر فه‌له‌ستینییه‌کان چڕتر بووه‌ته‌وه و له زۆر حاڵه‌ت دا سه‌ربازی زایۆنی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌کاته ئامانج.
342/